
ئا: فه‌رمان چۆمانی له گوندی لێوژه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه)، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه‌و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه جگه له هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه هاوڵاتیانیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به پێی قسه‌كانی پزیشكێكی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه خه‌ڵكی له رانیه‌و سۆران‌و سه‌نگه‌سه‌ر‌و چۆمان‌و چه‌ندین شارۆچكه‌یتر رووی تێده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پێویستی به‌هه‌ندێ پێویستی هه‌یه. دكتۆره میدیا كه پزیشكێكی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌و به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌و ماوه‌ی (17) ساڵه وڵاتی خۆی جێهێشتوه‌و بۆته په‌كه‌كه باسیله‌وه‌كرد "پێش ئێستا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌بوو كه تاقیگه‌و تیشكی لێ بوو، به‌ڵام به هۆی هێرشی هه‌وایی هێزه‌كانی وڵاتی توركیا روخێنرا، ئێستاش وه‌ك بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی به‌ناوی بنكه‌ی ته‌ندروستی شه‌هید عائیشه ئاڵی دووگۆمانی خزمه‌ت ده‌كه‌ن به هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌و هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه، له هه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ پزیشكی گشتی‌و دوو رۆژیش پزیشكی ددان داده‌نیشێت". ناوبراو وتی "ده‌مانه‌وێت ورده ورده نه‌خۆشخانه‌كه‌مان چاك بكه‌ینه‌وه‌و تاقیگه‌مان بۆ كڕیوه، خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانمان ده‌كات له رانیه‌و سۆران‌و سه‌نگه‌سه‌ر‌و چۆمان‌و چه‌ندین شارۆچكه‌یتر، به پێی وه‌رزه‌كان هاتنی خه‌ڵك بۆ نه‌خۆشخانه‌كه ده‌گۆڕێت‌و له هاوینان زیاتر دێت‌و له زستانان له كاتی باران بارین خه‌ڵك كه‌متر دێت به هۆی ناخۆشی رێگا، لانى كه‌م رۆژانه (20)بۆ (25) نه‌خۆش دێت‌و رۆژیش هه‌یه ده‌گاته (75) نه‌خۆش، هه‌روه‌ها به هۆی ترسی تۆپباران‌و كه‌شفی هه‌وایی فرۆكه‌كان خه‌ڵك نا‌وێرن بێن". دكتۆره میدیا باسیله‌وه‌شكرد "خۆیان ده‌رمان ده‌كڕن‌و ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری (ئامبولانس)مان نییه، حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاریمان ناكات، ئه‌گه‌ر هاوكاریمان بكات ده‌توانین باشتر خزمه‌ت بكه‌ین". به بڕوای ئه‌و پزیشكه ئه‌ڵمانییه خزمه‌تی ته‌ندروستی ته‌نها به ده‌رمان كردن نییه، به‌ڵكو به‌خشینی زانیارییه ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی، من وه‌ك تاكه كه‌سێك ناتوانم به سه‌ر (48) گوندی بناری قه‌ندیلدا بگه‌ڕێم، بۆیه داواكارم له پزیشكانی باشووری كوردستان بێن خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیان بكه‌ن له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان‌و خزمه‌تگوزاری له بواری ته‌ندروستی پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه ئه‌وان هه‌موو رۆژێك ده‌وام ناكه‌ن. له كۆتایی قسه‌كانیدا ناوبراو وتیشی "داواكارم حكومه‌تی هه‌رێم ئیسعافێك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌ی بناری قه‌ندیل دابین بكات، چونكه زۆر پێویستیمان به ئیسعافه بۆ ئه‌و سنووره، هه‌روه‌ها ده‌رمانمان كه‌مه، جگه له‌وه‌ش پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له پێناو ته‌ندروستی هاووڵاتییان رێگه له فرۆكه جه‌نگییه‌كان بگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه‌و ده‌ترسێت‌و چه‌ندین كه‌سمان به فرۆكه‌و تۆپی ئێران‌و توركیا شه‌هید‌و بریندار‌و بێ قاچ بوون، بۆ نمونه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌مان به ناوی شه‌هید عایشه ئالی دووگۆمانی ناوناوه كه به هۆی فرۆكه‌ی توركیا شه‌هید بووه، ئه‌و رۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان روخێنرا له لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیا" جێگای ئاماژه پێكردنه كه دكتۆره میدیا له ته‌مه‌نی (45) ساڵیدا ده‌ژی‌و به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه، یه‌كه‌مجار له ساڵی (1992) سه‌ردانی كوردستانی باكووری كردووه‌و له ساڵی (1993) وه‌ك هه‌ستێكی مرۆڤایه‌تی له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد هاتۆته ناو ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و له بواری ته‌ندروستی خزمه‌ت ده‌كات.