كریس پاتن
سایتی پڕۆجێكت ساندیكایتی نێوده‌وڵه‌تی
2008/12/4
دۆستانی ئه‌وروپایی وریای خۆتان بن، چونكه هه‌ندێك جار پیاو به‌رهه‌مێك ده‌دوورێته‌وه خۆی نه‌یچاندووه، ئه‌و دره‌وه‌ش به‌دڵی نییه‌و نابێته مایه‌ی خۆشحاڵی. ئه‌وه‌تا له‌ساڵی 2001ه‌وه سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپا گله‌یی‌و گازنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه‌متر حه‌ز به‌سیاسه‌تی فره‌لایه‌نه ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی ئه‌وروپایی ناچاركرد خۆمان وه‌ك نه‌یاری سه‌رۆك جۆرج بوش‌و دژی دروشمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بناسێنین كه ده‌ڵێت "هه‌ر كه‌سێك منی خۆشده‌وێت دوام بكه‌وێت". هه‌ر به‌وپێیه، سه‌رۆكی ژماره چل‌وسێ رۆڵی خۆی هه‌بوو له‌داڕشتنی روخساری هه‌ڵوێست‌و پێگه‌ی ئێمه، هه‌میشه به‌حه‌سره‌ته‌وه ده‌مانوت: "بریا له‌كه‌ناری ئه‌وبه‌ری ئه‌تڵه‌نتیك سه‌رۆكێك ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بوو پشتگیریی له‌سیاسه‌تی فره‌لایه‌ن بكردایه، ئه‌وسا ده‌مانتوانی گه‌لێك شت بكه‌ین". به‌گشتیش كه‌سێك به‌ته‌واوكردنی ئه‌و رسته‌یه‌وه ماندوو نه‌ده‌كرد، هه‌تا پێمان بڵێت ئه‌و شتانه چین كه ده‌مانتوانی پێكه‌وه بیانكه‌ین. ده‌ی ئه‌وه‌تا ئاواته‌كه‌مان هاته‌دی، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی خۆزگه‌مان پێده‌خواست هاته‌پێش: ئه‌وه باراك ئۆبامایه، ئه‌و پیاوه‌ی (200) هه‌زار كه‌سی خه‌ڵكی به‌رلین هوتافی خۆشحاڵییان بۆ كێشا.
ئه‌ی ده‌بێت وه‌ڵاممان چی بێت ئه‌گه‌ر رووی تێكردین‌و داوای وره‌و پاره‌و قۆڵی هاوكاری‌و هێزه‌كانمانی لێكردین؟ چاره‌نووسی ئه‌و قسه جوانانه‌مان چی ده‌بێت؟ ره‌نگه بكه‌وینه یادكردنه‌وه‌ی جووته‌كه‌ی (بوش – چینی)و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه پشتگیریكردن له‌بیرۆكه‌ی سیاسه‌تی فره‌لایه‌ن برۆكسلدا ئاسانترین كاربوو، ئه‌و رۆژگاره‌ی كه واشنتۆن هه‌ر خۆی سه‌رۆك‌و سه‌ركاری تاكلایه‌ن بوو.
ده‌مه‌وێت ئێستا‌و لێره‌دا نیو ده‌رزه‌ن ده‌ستپێشخه‌ری‌و هه‌نگاو ریزبكه‌م كه ئه‌وروپاییه‌كان ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سیاسه‌ته فره‌لایه‌نه‌ی بانگه‌شه‌مان بۆ ده‌كرد ته‌نها قسه‌ی رووت نه‌بوو. ئێمه هیچ خۆمان نه‌خزانووه‌ته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه وابێت چ ده‌توانین بكه‌ین ئه‌گه‌ر واشنتۆن بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دا به‌ره‌و ته‌ختی شانۆی ململانێی ديبلۆماسی فه‌له‌ستین – ئیسرائیل‌و به‌ره‌و كڵێشه‌ی (ده‌سته‌ی چوارقۆڵی)، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه زۆرجار یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانی هه‌موو كاره‌كانی ئه‌نجامده‌دات‌و رۆڵێكی سووك‌وچرووكیش ده‌به‌خشێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه بریتییه له‌هه‌ڵگرتنی جانتای ده‌ستی وڵاته یه‌كگرتوه‌كان.
بۆچی ئه‌وروپا حه‌زو ویستی خۆی بۆ به‌رگریكردن له‌نیمچه ئاشتی‌و نیمچه ئارامییه‌كه‌ی كۆنگۆ راناگه‌یه‌نێت، له‌بری قایل‌بوون به‌رۆڵێكی دپلۆماتیكی لاوه‌كی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟ خۆ مانگانه نزیكه‌ی 45 هه‌زار كه‌س له‌كۆنگۆ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، دیاره له‌میانه‌ی یه‌كێك له‌خوێناویترین ململانێكانی دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی. پێویسته ئه‌وروپا ده‌رامه‌ت‌و سه‌ربازو هێزی ديبلۆماسی یه‌كانگیر له‌پێناوی مه‌سه‌له‌ی كۆنگۆ كۆبكاته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه پێویسته ئه‌وروپاییه‌كان خۆیان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی بانگه‌شه‌كه‌ی ئۆبامای سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ئاماده‌بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازان له‌ئه‌فغانستان، پێویسته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌تڵه‌نتیك كه به‌شداری له‌كرده سه‌ربازییه‌كاندا ناكه‌ن هێزی خۆیان بنێرن‌و په‌یوه‌ندی به‌هێزه به‌ریتانی‌و هۆڵه‌ندی‌و پۆڵه‌ندی‌و دانیماركییه‌كانه‌وه بكه‌ن كه له‌ناوچه بشێوه‌كانی باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتدا سه‌ربازگه‌یان داناوه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان نه‌توانی، ئه‌وه پێویسته به‌پاره قه‌ره‌بووی ئه‌و بێتواناییه بده‌نه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه بده‌ن مه‌شق به‌سوپاو ده‌زگای ئاسایشی ئه‌فغانستان بكه‌ن، پشكێكی ئه‌و ئه‌ركه بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان زۆرتر بێت له‌پشكی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شداری جه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن، گومانیش له‌وه‌دانییه كه كاری سه‌ربازی ده‌بێت ته‌ریب‌و هاوشانی كاری سیاسی بێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆمان گێل بكه‌ین له‌و راستییه‌ی كه كاری سیاسی بێهووده‌و مایه‌پووچ ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ئاسایش رێگه‌ی بۆ خۆش نه‌كرێت.
مه‌سه‌له‌ی ئابووریش مه‌سه‌له‌ی سێهه‌مه، چونكه زریانه ئابوورییه جیهانییه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌رۆكی وڵاته هه‌ژاره‌كان ده‌گرێت، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه لێشاوی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌گوزاری‌و هه‌نارده‌كان له‌بن بێت، بۆیه یارمه‌تیدانی پڕۆسه‌ی گه‌شه كارێكی زۆر به‌نرخه. پێویسته وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ڵێنی خۆیان ببه‌نه‌سه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌مڕۆوه تا ساڵی 2010 یارمه‌تییه‌كانیان بۆ كیشوه‌ری ئه‌فریقا دووبه‌رابه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی له‌بودجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیاندا تووشی بێتواناییش هاتوون. چواره‌میش، پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانیاندا كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا (ئه‌م مانگه) ببه‌سترێت، پێویسته رایبگه‌یه‌نن كه متبوونی ئابووری نابێته‌هۆی پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له‌وابه‌ستییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌جه‌نگ له‌دژی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له‌هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌باداچوونی گازی كاربۆن به‌رێژه‌ی 20% له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ساڵی 2020. ئه‌م به‌ڵێنه‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه مه‌رجی ئه‌وه دانه‌نرێت لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌مان وابه‌سته‌ییان هه‌بێت، چونكه مه‌سه‌له‌كه خۆی له‌خۆیدا مه‌سه‌له‌یه‌كی ره‌وایه‌و پێویسته له‌سه‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی پڕاكتیكی‌و به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رگری لێبكه‌ین. وڵاتانی تازه‌ده‌ركه‌وتووی وه‌ك هیندو چین به‌بیانووی ئاسایشی خۆراكی خۆیانه‌وه نه‌یانهێشت دانوستانه‌كانی ده‌وحه بگه‌نه ئاكام. ئه‌مه‌ش فرت‌وفێڵ‌و گێله‌پێكردنه. پێنجه‌میش، بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا وه‌ها باشتره هه‌موو قورسایی خۆی بخاته‌سه‌ر رێگه‌گرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسه‌ته خۆپارێزییه ده‌مامكداره‌كان، هه‌ر له‌مڕوه‌وه ده‌بێت ئاماژه بدرێت به‌ره‌سمی گومرگی (سه‌وز)و هه‌روه‌ها به‌دیواره‌كانی به‌رده‌م سه‌رمایه كه گوایا رێگه له‌سندووقه سه‌روه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی شموولی ده‌گرن، ئه‌و دوو رێوشوێنه له‌رووی ئابوورییه‌وه رێوشوێنی بێهووده‌ن‌و نامانگه‌یه‌ننه هیچ شتێك بێجگه له‌كاردانه‌وه‌ی تۆڵه‌كارانه‌و داخستنی سنووره بازرگانییه‌كان.
له‌كۆتاییشدا، ئه‌وروپا باسی چاكسازی ژێرخانی دارایی جیهانی ده‌كات، له‌راستیشدا به‌شێكی زۆری زیانه‌كان كه ده‌درێنه پاڵ سه‌رمایه‌گوزاران، هۆكاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ته نیشتمانییه گشتییه نه‌گونجاوه‌كان. ره‌نگیشه یه‌كه‌مین ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تێكی دارایی فره‌لایه‌ن، ئه‌گه‌ر نیازه‌كه به‌راستی هه‌بێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی ئه‌وروپا بێت له‌سندووقی دراوی نێودهوڵهتیداو هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وروپا بێت له‌بانكی نێودهوڵهتیداو دانپێدانانی مافێك بێت كه له‌گه‌ڵ پشكی ئه‌وروپا له‌كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی جیهانیدا بگونجێت، ئه‌مه‌ش رێگه بۆ كایه ئابوورییه تازه‌ده‌ركه‌وتووه‌كانی وه‌ك چین‌و به‌رازیل ده‌كاته‌وه.
گۆردن بڕاون ناتوانێت ئه‌و رێوشوێنانه بگرێته‌به‌ر، گۆردن بڕاون-ێك به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی سندووقی دراوی وه‌زاری بوو، ئه‌مه شتێكی سه‌یره. چونكه لۆژیك داوای ئه‌وه‌مان لێده‌كات ئه‌وروپا ته‌نها یه‌ك ده‌نگی هه‌بێت له‌ناو هه‌ریه‌ك له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی‌و سندووقی دراوی نێودهوڵهتیداو واز له‌و مافه هۆمایۆنییه بهێنێت كه ده‌بێت هه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندووقه‌كه دیاریبكات.
بێگومان ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی سه‌رۆك ئۆباما خۆی كه رادده‌ی وابه‌سته‌یی ئه‌وروپا به‌و فره‌لایه‌نییه‌وه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات‌و ئومێدی پێده‌خوازێت هه‌ڵسه‌نگێنێت. ئه‌م پێشنیارانه‌ی منیش ره‌نگه ده‌رفه‌ت بده‌ن به‌ئه‌وروپا یه‌كه‌مین هه‌نگاوی جوان بنێت له‌سه‌ر رێگه‌ی هاوكاریكردنی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا. ئه‌ی بۆ ئه‌مریكا شه‌ریكی نه‌گۆڕی ئێمه نییه؟!
ـــــــــــــــــــــــ
دواهه‌مین فه‌رمانڕه‌وای به‌ریتانیا له‌هۆنگ كۆنگ‌و ده‌سه‌ڵاتپێدراوێكی پێشووی یه‌كێتیی ئه‌وروپاو سه‌رۆكی ئێستای زانكۆی ئۆكسفۆرد.