
رادیكاڵ
له هه‌ڵبژاردنی31ی مانگی رابردوودا له‌عێراق نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو پارته‌كانی لایه‌نگری ئێران و فیدرالیزم شكستیان هێنا.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كان نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه‌و پێگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێزتر كردووه، كه‌ئه‌مریكا پشتیوانی كه‌متری لێكردوه‌و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقیش شكستی هێنا.
عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم كه‌لایه‌نگری ئێرانه وداوای فیدرالییه‌تی باشووری عێراق ده‌كات، كه‌چه‌ندین پارێزگای وه‌كو نه‌جه‌ف و بابل و سه‌ماوه‌و عه‌ماره‌و قادسییه شكستی هێناو به‌و جۆره‌ش شانسی ئه‌وه‌ی له ده‌ستدا كه‌ببێته بارزانی باشوری عێراق.
له‌پارێزگای نه‌ینه‌واش ، لیستی ئه‌لحه‌دبا 48% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناو كورده‌كانیش 25%ی ده‌نگه‌كانیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر كرد. ئه‌و گروپه سوننیانه‌ی كه‌هاوكاری حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی ده‌كه‌ن له دیاله‌و سه‌لاحه‌دین‌و ئه‌نباریشدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
عه‌بدوڵا ئه‌سكه‌نده‌ر كه‌له‌لیستی به‌ره‌ی دیالۆگ چووه‌ته په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆكه‌ناڵی ئه‌لجزیره رایگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی مالكی له ناوه‌ڕسات و باشووری عێراق نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی دژبه‌رانی فیدراڵیزمه. وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بانگهێشتی دابه‌شكردنی عێراقیان ده‌كرد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا شكستیان هێناو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش واز له‌پرۆژه‌كانیان ده‌هێنن. ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق هه‌تا دوایی ناڕازییه به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف‌و بابل و سه‌ماوه‌و عه‌ماره و قادسییه و میسان و زیقار. به‌مجۆره‌ش پرۆژه‌ی فیدراڵیزه‌كردنی عێراق سه‌رناگرێت.
كه‌مال ئه‌لسه‌عیدی په‌رله‌مانتاری لیستی عێراقی یه‌كگرتووش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند: كه‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر دوور له‌وتاری ئایدۆلۆژیكی بانگهێشتی ده‌نگده‌رانی كردوه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ فیدراڵیزم گونجاو نین. نوری مالكی به‌نیازه كۆتایی به‌گه‌نده‌ڵیش بهێنێت.
فریاد ره‌واندزی وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردیش وتی هێشتا زووه بۆئه‌وه‌ی بگوترێت كه‌پلانه‌كانی تایبه‌ت به‌فیدراڵیزمی عێراق شكستیان هێناوه. ئوسامه نجێفیش رایگه‌یاند كه‌ئه‌لحه‌كیم به‌بێ ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌نی جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌یه‌وێ مۆدێلی فیدراڵیزمی كوردستان بباته ناوچه‌كانی دیكه. وتیشی رای گشتی عێراق ئه‌م هه‌وڵه وه‌كو هه‌وڵێك بۆدابه‌شكردنی عێراق لێكده‌داته‌وه. سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی مالكی رێگا بۆئه‌وه خۆشده‌كات كه‌ئه‌مریكاییه‌كان بتوانن كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له 16 مانگدا جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا نه‌وال ئه‌لسامه‌رایی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆكاروباری ژنان له كابینه‌كه‌ی نوری مالكی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌پشتگیری له بێوه‌ژنه‌كان ناكرێت، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه. ئه‌لسامه‌ڕٍایی وتی: سه‌رچاوه‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نیيه بۆ یارمه‌تیدانی ژنان و بێوه‌ژنه‌كانی عێراق.