
روشه‌ن چاكر / فه‌همی چالموك
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ربه‌كان له جیاتی ئومه‌تگه‌رایی، زیاتر قورسایی خسته سه‌ر نه‌ته‌وه‌گه‌رایی توركی و سیاسه‌ته‌كانی به‌گوێره‌ی ئه‌وه پێڕه‌و كرد، ته‌نانه‌ت له‌نێو ڕه‌وتی " بۆچونی نه‌ته‌وه‌یی " یان ( میللی گویروش)دا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گیرا كه نه‌ته‌وه‌گه‌رایی نه‌ته‌وه‌ی (لازی) ته‌نانه‌ت ناوچه‌گه‌رایی و قه‌ره‌ده‌نیزچێتی ده‌كات. كاتێك پارتی DSP ڕه‌شنوسی یاسای لێبودنی دایه په‌رله‌مان، نوێخوازه‌كانی ناو پارتی فه‌زیله‌ت هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌ی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌راییان نواند و به‌رده‌وام باسی " نه‌ته‌وه‌ی تورك " و" هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان " یان ده‌كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌مكانه‌یان كرده بنه‌مای گوتاره‌كانیان. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی باشوری خۆرهه‌لاَت (ناوچه كوردنشینه‌كان ) كه له‌سه‌ر لیستی پارتی فه‌زیله‌ت بوون و له‌گه‌ڵ باڵه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا ده‌جوڵانه‌وه به ڵام ناوبراو هه‌وڵی جیدی نه‌دا بۆئه‌وه‌ی كه كورده‌كان به قورسایی له نێو ڕێكخراوێكدا بكاته‌وه. موراد بوزلاق سه‌رۆكی پێشوی پارتی (DEHAP) پارتێكی یاسایی كورده‌كانی توركیا بوو كه ئێستا داخراوه له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ساڵی 2001 له شاری ئه‌لازیغ داوای له خه‌ڵك كردكه ؛ فریوی ئه‌و كه‌سانه نه‌خۆن كه خۆیان به نوێخواز له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن؛
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو ئه‌ردۆغان پێشتر وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك به گه‌رمی پێشوازی له كورده‌كان ده‌كرد و گرنگی ده‌دا به مه‌سه‌له‌ی كورد. ئه‌ردۆغان له‌و باره‌یه‌وه لێدوانی توند و رادیكاڵی پێشكه‌ش ده‌كرد و خه‌می ئه‌وه‌شی نه‌بوو كه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا رووبه‌رووی یه‌ك ببنه‌وه.
بۆ نموونه یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ كورده په‌نابه‌ره‌كانی باكووری عێراق( هه‌رێمی كوردستان) له توركیا له ناو پارتی ره‌فادا له لایه‌ن ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی لقی ئه‌ستنبوڵی ئه‌و حیزبه‌وه ده‌ستپێكرا و دروشمی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ئه‌مه بوو ؛ پێویسته پاروی ده‌می خۆمان بده‌ینه برا كورده‌كانمان و به جلوبه‌رگی خۆمان پۆشته‌یان بكه‌ینه‌وه؛ لیژنه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌كان دانرا كه دوو ئه‌مباری بۆ خوارده‌مه‌نی و جلوبه‌رگ به كرێ گرت و ژماره‌ی حیسابی بانكی بۆ یارمه‌تیه دراوییه‌كان كرده‌وه، ئه‌وكات باسی ئه‌وه ده‌كرا كه سه‌یدهاشم هاشمی یارمه‌تیه‌كان به سه‌ركورده‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، ئه‌ردۆغان بۆ دڵدانه‌وه‌ی كورده‌كان كه له هاپه‌یمانی RPو IDPو MCP له هه‌ڵبژاردندا نیگه‌ران ببون، له‌ساڵی 1991دا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د مه‌تینه‌ر لیژنه‌یه‌كی له عه‌لی بۆلاچن، عه‌بدوره‌حمان دیلییاك، ئاڵتان تان و چه‌ند ڕۆشنبیرێكی دیكه‌ی ئیسلامی پێكهێنا كه تایبه‌ت بووبه راوێژكاری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد. ئه‌ولیژنه‌یه ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به كوردبۆ لقی ئه‌سته‌نبوڵی ڕێكخستنی RP ئاماده‌كرد، خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌و ڕاپۆرته به‌مجۆره گوزارشتیان ده‌كرد:
" ئایدۆلۆژیای ڕه‌سمی له هه‌موو ئه‌م خالاَنه‌دا ئیفلاسی كردوه، له‌گه‌ڵ كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1980 دا دووباره نكۆڵی له واقعی كورد كراوه‌ته‌وه. به‌پێی یاسای ژماره2932 زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌كراوه‌ته‌وه، به‌لاَم گۆڕانكارییه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه بونه‌ته‌هۆی دروستبوونی هه‌ندێك گۆڕانی فكری و شكستی هه‌وڵه نه‌ریتیه‌كان له دژی په‌كه‌كه كه پشت به داپڵۆسین ده‌به‌ستن، ڕێگایان بۆئه‌وه كرده‌وه كه كێشه‌ی كورد له ڕێی " دیموكراسیه‌تی ته‌واو" و" فره كلتوری " یه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌ركۆمار ئوزال بۆیه‌كه‌مجار باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه هه‌بوونی كورد قبوڵ ده‌كات و دواتریش ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه پێویسته گفتوگۆ له‌سه‌ر فیدراسیۆن و هه‌رمه‌سه‌له یه‌كی تریش بكرێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی قه‌یرانی كه‌نداویشدا ڕێگای داوه له ئاستێكی به‌رزدا دانوستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بارزانی و تاڵه‌بانیدا بكرێت، به‌م جۆره ده‌رفه‌تێكی باشی ڕه‌خساندوه بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینێكی نوێ بۆمه‌سه‌له‌ی كورد پێشكه‌ش بكرێت.
حكومه‌تی DYP-SHP ڕایگه‌یاند كه واقیعی كورد قه‌بوڵ ده‌كات. سه‌رۆك وه‌زیر ده‌میرل و ئینه‌نۆی جێگری له كاتێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كاندا سه‌ردانی دڵسۆزییان بۆ باشووری خۆرهه‌ڵات سازكرد له‌و میانه‌دا ئاشكرایان كرد كه سیاسه‌تی نكۆڵیكردنی حه‌فتاساڵيشدا ڕابردوو ئیدی كۆتایی پێَهاتووه‌و واقیعی كورد قبوڵ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ڕێگا به‌كردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌و كتێب و نمایشی كوردی و هتد ....بده‌ن.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ش كه ده‌كرێ به‌ئازادی زمانی كوردی به كاربهێنرێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكردووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئێستا له سه‌ر دیموكراسی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌ده‌ن كه له‌وانه‌یه له قۆناغی نوێشدا هه‌ندێك گۆڕانكاری ڕووبدات. دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی و بچوككردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ جێگیربوونی دیموكراسی ته‌واو له توركیا".
له‌و ڕاپۆرته‌دا له به‌شی(پێویسته هه‌ڵویست و پێشنیاری ئێمه چی بێت؟)دا ئه‌م پێشنیارانه ریز كرابون:
1. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌و‌ێت وه‌كو RP له قۆناغی نوێ‌دا به جێ نه‌مێنین، پێویست به ئاسانی و به ئاشكرایی وشه‌ی كورد بهێنینه سه‌ر زمان و ببینه وه‌رگێڕی هه‌موو ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ی كه خه‌ڵكی كورد له توركیا رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه.
2. پێویسته به ئاشكرا ئه‌وه بدركێنین كه ئایدۆلۆژیای ره‌سمی توركیا 75ساڵه سیاسه‌تی نكۆڵی كردن و توانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كورد په‌ێره‌و ده‌كات و له‌و باره‌یه‌شه‌وه به ده‌نگی به‌رز لێپرسینه‌وه له ئایدۆلۆژیای ره‌سمی بكه‌ین.
3. پێویسته به‌رگری له‌وه بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و یاسانه‌ی رێگرن له به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌لتوری كوردی لاببرێن و ئاماده‌كاری یاسایی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌و شوێنانه‌ی كورد ده‌ژین په‌روه‌رده‌ی فێركردنی زمانی كوردی هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ دان به هه‌بونی( لاز ـ چه‌ركه‌ز ـ گورجی ـ عه‌ره‌ب و ...) دابنرێت و باسی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه ده‌بێ توركیا پێكهاته‌یه‌كی فره‌كه‌لتوری هه‌بێت.
4. پارێزگاریكردن له داواكاری په‌روه‌رده و فێربونی زمانی دایك كه
له سه‌ر زاری هه‌مو كه‌سێكدایه له توركیا، بۆ ئه‌مه‌ش سود له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی گشتی وه‌ربگیرێت.
5. ده‌بێت ئایدۆلۆژیای ره‌سمی له توركیا داوای مافی یه‌كسان بۆ هه‌موان بكات و له سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی دڵخوازانه و برایه‌تی پێش بخرێت.
6. ده‌بێت سیاسه‌ته‌كانمان به نیسبه‌ت مافی مرۆڤه‌وه زیاتر له هه‌موكات هه‌ستیارتر بێت و له كرده‌وه‌شدا جێبه‌جێیان بكه‌ین، به‌ڵام داخه‌وه پارته‌كه‌مان له‌و رووه‌وه نه‌گه‌یشتۆته ئاستی پێویست، جا كه بابه‌ته‌كه‌شمان له سه‌ر باشوری خۆرهه‌ڵاته با نمونه له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌م : ئه‌گه‌ر له باشوری خۆرهه‌ڵاتدا خوێن لاشه ببات و خه‌ڵك رووبه‌رووی هه‌ر جۆره گوشارێك ببێته‌وه، ئه‌وا پارته‌كه‌مان له‌و باره‌یه‌وه هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵناگرێت، ته‌نانه‌ت له ئاستی ئیدانه‌كردنیشدا پارته‌كه‌مان وه‌كو پارته‌كانی تر نیه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێویسته Rp زیاتر له هه‌ر پارتێكی دیكه روبه‌روی ناهه‌قیه‌كان بێته‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا. له‌مه‌ودوا پێویسته له كاتی هه‌ر رووداوێكدا وه‌فدی پله‌به‌رزی حزبه‌كه‌مان بۆ لێكۆڵینه‌وه بچێته ناوچه‌كه و لێكۆڵینه‌وه بكات، هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌رتاسه‌ری توركیادا ئه‌م هه‌ڵویسته بگرینه به‌ر.
7. ده‌بێ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه ئیدانه‌ی تیرۆری په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، ئیدانه‌ی تیرۆری ده‌وڵه‌تیش بكه‌ین و له پێكدادان و ناكۆكی ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه‌شدا وه‌كو لایه‌نی ده‌وڵه‌ت خۆمان پیشان نه‌ده‌ین و ئوسلوبی ره‌خنه‌ی ده‌وڵه‌ت به كار نه‌هێنین وه‌كو(( جیاخواز))، ((تیرۆریست)) و..هتد
8. پێویسته به راشكاوی باسی ئه‌وه بكه‌ین كه دژی هه‌ر جۆره نه‌ژادپه‌رستیه‌كین. به‌مانای نه‌ژادپه‌رستی تورك و كوردیش وه‌ك یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین و له ره‌فتاركانیشماندا ئه‌مه پیشان بده‌ین.
9. RP پارتی بیروبڕوایه‌و ئه‌مه‌ش وایكردوه كه شانسی له حزبه‌كانیتر له باشوری خۆرهه‌لاتدا زیاتر بێت. كاتێك له‌و چوارچێوانه‌ی كه له سه‌ره‌وه‌دا باسمان كردن، خۆمان به كێشه‌كانی خه‌ڵكی موسڵمانی كورده‌وه مه‌شغول كرد ئه‌و كاته RP سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به ده‌ست ده‌هێنیت.
10. ده‌بێت دڵی ئه‌و كه‌سانه به ده‌ست بهێنینه‌وه كه له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ RP نیگه‌ران بوون، ده‌بێت به زمانێكی گونجاو ره‌خنه‌ی خۆمان بگرین له سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیانه، RP ته‌نیا به‌و جۆره ده‌توانێت ئه‌و ره‌خنانه بێ كاریگه‌ر بكات كه ده‌ڵێن RP هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ MSPی نه‌ژاد په‌رستدا كردوه و بووه به پارتێكی موحافزكاری راستڕه‌و. له‌م قوناغی ره‌خنه‌گرتن له خود ده‌بێت ئه‌و هاورێیانه بگه‌رێنینه‌وه كه به هۆی هاوپه‌يمانیه‌كه‌وه لێمان جیا بونه‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات كه تاكتیك و ستراتیژی گونجاو له‌سه‌ر ناوچه‌كه دابنرێت.
11. پێویسته ئیدی RP سیاسه‌تێكی سه‌باره‌ت به كورد هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت له رێی نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌كان و كۆبوونه‌كانمانه‌وه ئه‌وه رابگه‌یه‌نین كه RP چۆن سه‌یری كێشه‌ی كورد ده‌كات. ده‌بێ له‌م روه‌وه خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌ك بین.
12. ده‌بێت لقه‌كانی رێكخراوه‌كه‌مان له باشوری خۆرهه‌لاَت دیسپیلین و سیستمی زیاتریان هه‌بێ. پۆستی گرنگ بده‌ینه ئه‌و هاورێیانه‌ی كه له به‌ر هاوپه‌یمانێته‌كه لێمان جیا بونه‌وه، ده‌بێ ئه‌وانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن باش خه‌ڵك بناسن و رێكخه‌ر بن و سیفاتی كه‌سانی مۆدێرنیان هه‌بێت.
ئه‌ربه‌كان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له سه‌فه‌رێكی ئه‌سته‌نبوڵ، له‌نێو فرۆكه‌دا كه به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره ده‌چوو، ئه‌و راپۆرته‌ی خوێنده‌وه، دوواتر به ته‌له‌فۆن به ئه‌ردۆغانی وت: ((راپۆرتێكی زۆر جوانت ئاماده‌كردووه ده‌ست خۆش ده‌بێت به باشی سودی لێ ببینین.)) له دوای راپۆرته‌كه لیژنه‌ی چاودێری كردنی باشوری خۆرهه‌لاَت له ناوه‌ندی گشتی RPدا دامه‌زرا . ئه‌و لیژنه‌یه له په‌رله‌مانتاره‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی RP و نوسه‌ران پێكهات كه جار جار كۆبونه‌وه‌یان ده‌كرد و سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد و به‌رده‌وام زانیاری‌یان ده‌دایه ئه‌ربه‌كان.
كێشه‌كه ناوی نیه
باشه دیدگای جولاَنه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد چی ده‌بێت؟ ئایا ئه‌ردۆغان ده‌یتوانی ئازایه‌تیه‌كه‌ی ده ساڵی رابردوو دووباره بكاته‌وه كه له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیدا نواندبووی؟ نوێخوازه‌كان ده‌یانویست سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه هه‌ڵویستی ئاشكرای خۆیان پیشان بده‌ن، هه‌ندێكیان داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ DEHAP دا ببه‌ستن و چاره‌سه‌ری گرنگ بۆ ناوچه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌لاَم دواجار پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دامه‌زرا و له رسته‌ی یه‌كه‌می به‌شی باشوری خۆرهه‌ڵات و خۆرهه‌ڵاتیدا راشكاوی ترسنۆكی خۆیان(سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد) پیشاندا، ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه هه‌ندێكمان به كێشه‌ی كورد و هه‌ندێك به كێشه‌ی باشوری خۆرهه‌ڵات و هه‌ندێكیش به گرفتی تیرۆر ناوزه‌دی ده‌كه‌ین، به داخه‌وه راستیه‌كی توركیایه.
AKP ییه‌كان له كاتێكدا كه به ئاشكرا ناوی كێشه‌كه‌یان نه‌ده‌هێنا باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه: به ئاگاداری له گرفته‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، كار بۆ ئاسوده‌یی ماف و ئازادییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به بێ ئه‌وه‌ی زیان به رێوشوێنه‌كانی ریًَگرتن له تیرۆر بگه‌یه‌نین كه یه‌كریزی و یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌ت و توركیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین راستیه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین و سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین.
له پرۆگرامیakp دا ئه‌م پێشنیارانه سه‌رنجیان راده‌كێشا له‌وانه: جیاوازی كه‌لتوری ئه‌م ناوچه‌یه‌مان وه‌كو ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌مانه‌وه په‌سند ده‌كرێت. به مه‌رجێك كه زمانی ره‌سمی و زمانی په‌روه‌رده توركی بێت، پارته‌كه‌مان فێربونی زمانه‌كانی دیكه‌ش له ته‌نیشت زمانی توركیدا و ته‌نانه‌ت په‌خش به‌و زمانانه‌ش به مه‌ترسی نازانێت بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵكو به ده‌وڵه‌مه‌ندی له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ئه‌و كێشانه‌ی كه به هۆی گه‌شه‌سه‌ندن و دواكه‌وتویی ناوچه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتون له رێی سیاسه‌تی تایبه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌ڵكو له رێی پرۆژه‌یه‌كی گشتی دیموكراتیزه‌كردنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
_ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تیرۆر ماوه‌ی سی ساڵه به پشتیوانی ده‌ره‌وه بووه‌ته‌هۆی له ده‌ستچونی گیانی 30 هه‌زار كه‌سمان، خه‌ڵكی ناوچه‌كه هێشتا پابه‌ندی ده‌وڵه‌تن ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌كه نابێته مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌تنی و وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆییمان قابیلی چاره‌سه‌ره. حزبه‌كه‌مان لابردنی حاڵه‌تی ئیداره‌ی باری نائاسایی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كاته ئامانج كه وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی تیرۆر راگه‌یه‌نراوه و ئێستاش ئامانجه‌كانی خۆی تێپه‌راندوه و زیانی ناهه‌قیان به هاوڵاتیانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه. پێویسته ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر تاوانباراندا هه‌ڵویستی هه‌بێت و پارێزگاری له كه‌سانی بێ تاوانیش بكات و به به‌زه‌ییه‌وه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا( له نێو پرۆگرامه‌كه‌دا زیاتر ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی ؛ گه‌شه‌پێدانی ئابوری؛ و؛ شه‌ڕی دژی تیرۆر؛ كراوه:
دوای قۆناغَێكی پڕ له تیرۆر هێشتا فه‌رق و جیاوازی نێوان خۆرهه‌ڵات و باشوری خۆرهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانیتردا له رووی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه زۆره و مه‌وداكان پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه. یان كه‌م نه‌كراونه‌ته‌وه. پارته‌كه‌مان پرۆژه‌ی جیدی ئابوری له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی زۆریش دابمه‌زرێندرێت، هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی كه‌ش و هه‌وای تیرۆر.
له شوێنێكدا كه خزمه‌تگوزاری كه‌م بێت و هه‌ژاری و گوشار به‌رده‌وام بێت تیرۆر به باشی گه‌شه ده‌كات. تیرۆر و گوشار به شێوه‌ی دولایه‌نه یه‌كتری پێشده‌خه‌ن گوشار و تیرۆر زیاتر ده‌كات و رێ له چاره‌سه‌رده‌گرێت، له به‌ر ئه‌مه‌ش رێگای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها رێزگرتن له ماف و ئازادییه‌كان فاكته‌ری گه‌شه‌پێدانی ئابورییه.
پێویسته له روی ئابورییه‌وه ناوچه‌كه له‌باربكرێت و ببێته شوێنێك بۆ بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا، پارته‌كه‌مان بۆ گه‌شه‌پێدانی بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
تێگه‌یشتنی بیرۆكراتیانه و ئۆتۆریته‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ت له مه‌سه‌له‌كه، ته‌نیا پشت به مه‌نتیقی ئاسایش ده‌به‌ستێت و چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نی پێ نیه و به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیك ئه‌گه‌ر كاره‌كانیشی له ماوه‌ی كورت خایه‌ندا نیگه‌رانی دروستبكات به‌ڵام له ماوه‌ی درێژخایه‌ندا چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات. پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت كه مه‌سه‌له‌كه‌دا ته‌نیا له رێی گه‌شه‌پێدانی ئابوریشه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت و ده‌بێ له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیك و یاساییدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
نابێ جیاوازی كه‌لتوری ببێته هۆی فه‌رامۆشكردنی هاوبه‌شییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا، به پێچه‌وانه‌وه هاوڵاتیبونی كۆماری توركیا كۆڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه.