|
له‌ڕاپۆرتی چواره‌مدا هیچ حاڵه‌تێكی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان نییه
|
|
به‌شی
ریپۆرتاژ
له‌به‌رواری :12/30/2009 12:00:00 AM
|
ئا: شه‌نكار عه‌بدوڵا له(2009/12/26) راپۆرتی چواره‌م لێژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان (2009/6/30) تـا (2009/12/25) له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا خسته‌ڕوو. ئه‌مه چواره‌مین راپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسانه، كه‌تایبه‌ته به‌ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له‌شه‌ش مانگی رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبه‌ت لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به‌ئامانجی خستنه‌ڕووی راستییه‌كان‌و داكۆكیكردن له‌توێژی رۆژنامه‌نووسان ئه‌م راپۆرته بڵاوده‌كاته‌وه. له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا هاتووه، له‌و شه‌ش مانگه‌ی رابردووش راستگۆیانه‌و بێ لایانانه چاودێری ره‌وشی ئه‌و توێژه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان كردووه. دیاره لیژنه‌كه‌مان له‌ژێر رۆشنایی دروشمی ناوه‌ندی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامداوه‌و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا به‌گشتی‌و لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسان‌و مافی رۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی له‌رابردوو و داهاتووشدا ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و چه‌سپاندنی ئه‌و ئازادییه له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعدا به‌هه‌نگاوێكی گه‌وره زانیووه، له‌سه‌ر رێگای په‌ره‌پێدانی ئازادییه گشتییه‌كان‌و زیاتر هه‌نگاونانی كایه‌ی سیاسی‌و دیموكراتیزه‌كردن‌و به‌مه‌ده‌نیكردنی ژیانی گشتی له‌وڵاته‌كه‌مانداو بگره ئه‌و ئازادیه‌یان به پێشمه‌رج‌و داینه‌مۆی كاروانی شارستانی‌و هێنانه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ زانیوه. شایانی باسه به‌شێكی زۆری ئه‌و پێشلكارییانه له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه، له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (25)ی ته‌مووز بووه له‌كوردستاندا. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا چه‌ندین پێشێلكاری جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان كراوه، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ند كه‌ناڵ‌و رۆژنامه‌نووسێك به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یاسا‌و پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی نه‌كردووه، له‌م راپۆرته‌دا (4) حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن، (2) حاڵه‌تی لێدان، (21) حاڵه‌تی پێشێلكاری جۆراوجۆر، (3) حاڵه‌تی ده‌ستگیركردن، (4) حاڵه‌تی سزادان‌و (1) حاڵه‌تی داخستنی دۆسیه‌ی دادگا، تۆماركراون. هه‌روه‌ها جیگای ئاماژه پێدانه له‌شه‌ش مانگی رابردوودا (35) داوای یاسایی‌و سكاڵای جۆراوجۆر له‌دژی رۆژنامه‌نووسان‌و رۆژنامه‌كان‌و دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت تۆماركراوه، كه به‌شێكیان له‌نێوان خودی رۆژنامه‌نووسان خۆیاندا بووه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی راپۆرته‌كانی پێشووتر، ئه‌مجاره به‌پێویستمان نه‌زانی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م سكاڵا یاساییانه بڵاوبكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا له‌دادگاكان نه‌بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و نه‌یه‌كلابۆته‌وه، له‌راپۆرتی داهاتووشدا هه‌ر كام له‌و سكاڵایانه به‌پێویست زانرا، ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین. ئه‌نوه‌ر حسێن سكرتێری لێژنه‌ی داكۆكی له‌ئازدی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان له‌م باره‌یه‌وه به‌رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی ڕاگه‌یاند: هه‌ندێ كێشه هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسێ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌رۆژنامه‌نووسێ كردووه، یان رێگه له‌رۆژنامه‌نووسێ گیراوه نه‌هێڵراوه به‌شداری پرێس كۆنفرانسێك بكات، ئه‌م كێشانه نه‌گه‌شتونه‌ته دادگا‌و چاره‌سه‌رمان كردوون، ئه‌وانه‌ی كه‌داوای یاساین ناكرێت ئێمه فشار بخه‌ینه سه‌رحكومه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێت دادگا بێ لایه‌نانه بڕیاری خۆی بدات، بردنه‌وه‌و دۆڕانی رۆژنامه‌نووس كارێكی ئاساییه، ناكرێت ئێمه پێمان وابێت كه‌نابێت رۆژنامه‌نووس داوا بدۆڕێنێت. ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای یاساییان له‌سه‌ر بووه‌و دۆڕان ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان نین، بۆیه ئێمه ناتوانین هیچ ئیجرائاتێك بكه‌ین له‌و باره‌یه‌وه، له‌هه‌ر حاڵه‌تێكیشدا ئێمه داكۆكیمان لێ كردوون، رۆژنامه‌نووس هه‌یه خروقاتی یاساكه‌ی كردووه، ئێمه له‌ئه‌ندامێتی سه‌ندیكا ده‌رمان كردووه، به‌ڵام خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ده‌بێت رۆژنامه‌نووس خۆی كار به‌ئیتیك بكات، مافی به‌رامبه‌ر بپارێزێ، مه‌رجیش نییه هه‌ر رۆژنامه‌نووسێ داوای زۆر له‌سه‌ر بوو، ببێته سۆپه‌رمان، به‌ڵكو پێویسته رۆژنامه‌نووس به‌به‌ڵگه‌وه قسه بكات. سه‌باره‌ت به‌جیاوازی راپۆرتی ئه‌م شه‌ش مانگه له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی پێشووتردا ئه‌نوه‌ر حسێن وتی "جیاوازی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ساڵانی تردا ئه‌وه‌یه كه هه‌ڕه‌شه كردنمان له‌رێگه‌ی مه‌سجه‌وه لابردووه، له‌م راپۆرته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر كارمان كردووه بۆ روماڵكردنی كێشه‌كان، له‌داهاتووشدا زیاتر په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین به‌و لایه‌نه حكومیانه‌ی كه‌زیاتر گرنگی به‌كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ده‌ن، ئێمه ناتوانین هیچ كرده‌وه‌یه‌كی توند بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌ت، ئێمه له‌سه‌رمانه ئه‌و وه‌زعه بگه‌یه‌نین به‌خه‌ڵك‌و به‌ده‌سه‌ڵات‌و به‌میدیاكان، چه‌نده ئه‌و وه‌زعه باشبێت له‌قازانجی حكومه‌ته، چونكه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌یكات بۆئازادی‌و دیموكراسی زیاتر ده‌چنه بواری پراكتیكیه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌تا رۆژنامه‌نووس سوكایه‌تی پێبكرێت بۆخودی حكومه‌ت‌و ئه‌زمونه‌كه‌ی خراپه". سكرتێری لێژنه‌ی داكۆكی له‌ئازدی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان ئه‌وه‌شی وت "له‌راپۆرتی چواره‌مدا هیچ حاڵه‌تێكی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسی تێدا نییه، له‌سێ ڕاپۆرته‌كه‌ی پێشوماندا پێنج رۆژنامه‌نووس تیرۆر كراوه، گرتن‌و سه‌رپێچی كردن له‌م ڕاپۆرته‌دا كه‌متر بووه له‌چاو ڕاپۆرته‌كانی تردا، له‌سێ ڕاپۆرتی پێشووتر نزیكه‌ی (400) سكاڵا‌و پێشێلكاری هه‌بووه، به‌ڵام له‌م ڕاپۆرته‌دا ته‌نها (35) پێشێلكاری هه‌بووه. ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی وت "زۆر‌و بۆری رۆژنامه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه‌سه‌ندیكا به‌پێی یاساكه هیچ رێگرییه‌كی دانه‌ناوه". ناوبراو ئه‌وه‌شی وت "هه‌وڵێك هه‌یه بۆبه‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كاری رۆژنامه‌نووسی، به‌ڵام ئه‌مه زۆرخراپه بیده‌ینه ده‌ست حكومه‌ت، بۆیه ئێمه وه‌ك سه‌ندیكاری رۆژنامه‌نووسان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین ئه‌و یاسایه به‌جۆرێك بێت سانسۆر دروست بكات، رێگا بدات به‌قه‌ده‌غه‌كردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین خودی سه‌ندیكا به‌هاوكاری رۆژنامه‌نووسان ئه‌م یاسایه هه‌موار بكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه له قازانجی كاری رۆژنامه‌نووسیدا بێت.
|
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه :
خوێندراوه‌ته‌وه
( 28 ) جار
[+ فۆنت | - فۆنت ]
ئه‌درێسی هه‌واڵ : http://www.hetaw.net/web/Kur/CatsViewRi.aspx?articalID=162
|
|
|
 بیر‌و ڕا
 ميدياكان
|