هه‌نگاو هاشم _هه‌ولێر
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رێكخراوێكی پیشه‌ییه‌و خۆی به‌نوێنه‌ری سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌زانێت‌و نزیكه‌ی سه‌دو چوار هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، بۆ داكۆكیكردن له‌مافی مامۆستایان چه‌ندین داواكارییان پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه "ئاڵای ئازادی" سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌و خۆ ئاماده‌كردن بۆ گۆنگره‌ی گشتيی مامۆستایان شێخ عه‌فان نه‌قشبه‌ندی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی دواند.
سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی پێویستی مامۆستایان له‌خوێندگاكاندا سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان شێخ عه‌فان نه‌قشبه‌ندی به "ئاڵای ئازادی" راگه‌یاند: ئێستا له‌كوردستان مامۆستا له‌پێویست زیاتره‌و 104 هه‌زار مامۆستای بنه‌ڕه‌تی‌و ئاماده‌یی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو دابه‌شنه‌كراون به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، چونكه له‌هه‌ندێ خوێندگا مامۆستا كه‌مه‌و له‌هه‌ندێ خوێندگاش مامۆستا زیاده، ئه‌مشێوازی دابه‌شكردنه‌ش ته‌ندروست نییه‌و هه‌وڵده‌درێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قوتابخانه‌و خوێندنگاكانه‌وه.
ده‌رباره‌ی وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییانه كه یه‌كێتی مامۆستایان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه عه‌فان نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی نه‌داوینه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد له‌ساڵی پار ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی چوار مانگیان نه‌گه‌ڕانده‌وه بۆ مامۆستایان‌و نووسراوێكمان ناردووه كه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه بده‌نه‌وه به‌مامۆستایان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌م ده‌رماڵه‌یه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مامۆستایان، چه‌ندینجار نووسراومان كردووه‌و چووین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام بێسوود بووه، دوایی به‌یاننامه‌یه‌كمان ده‌ركردو ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه ئێمه وه‌كو یه‌كێتی مامۆستایان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد له‌به‌رواری 9/26 له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی جێبه‌جێكاری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاگه‌یاند‌و بڕیاردرا مامۆستایان وانه نه‌ڵێنه‌وه له‌خوێندگاكان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی نه‌داونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی گشت لقه‌كانی كوردستان ئاماده‌بوون‌و له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو دوو ته‌وه‌ری له‌خۆگرتبوو، یه‌كه‌میان تایبه‌ت بوو به‌وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه به‌م هۆیه‌وه بڕیاردرا سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان بچن بۆ قوتابخانه‌كان، به‌ڵام وانه نه‌ڵێنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش شێوه مانگرتنێكه، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی مامۆستایان‌و چه‌ند لێژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
نه‌قشبه‌ندی سه‌باره‌ت به‌كاتی مانگرتنه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند: له‌به‌رواری 10/3 ده‌ست پێده‌كات‌و سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌یاننامه‌یه‌كمان ده‌ركردووه‌و بڵاویده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه، كه یه‌كێتی مامۆستایان داوای جێبه‌جێكردنیان كردووه ناوبراو ئاماژه‌ی به‌چه‌ند داوكاریه‌ك كرد كه پێكهاتبوون له‌زیادكردنی مووچه‌ی ئه‌و مامۆستایانه كه پله‌كانیان (7و8)ه بڕی (75) هه‌زاریان بۆ زیاد بكرێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه پله‌كانیان (5و6) بڕی (50) هه‌زار زیادبكرێت كه به‌ڵێنمان پێ‌درابوو جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌م داواكارییه‌مان جێبه‌جێنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا یه‌كێكیتر له‌داواكاریه‌كانمان دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان بوو، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌نجاو له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی چوار مانگی مامۆستایان كه بۆ هه‌ر مانگێك (125)هه‌زاره‌و دابینكردنی شوێنی نیشته جێبوون.
نه‌قشبه‌ندی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری یه‌كێتی مامۆستایان باسی له‌وه‌كرد ئێستا خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنین بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به‌كات هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند لیژنه‌یه‌كمان داناوه، چونكه له‌كوردستان (104) هه‌زار مامۆستا هه‌یه‌و پێویستی به‌ڕێكخستنێكی باش هه‌یه، پێویستمان به (200) سندوق هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و جگه له‌مانه‌ش ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی بێت‌و لیست پێشكه‌ش بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری مامۆستایان رایگه‌یاند: (350) مامۆستا نوێنه‌رێكی ده‌بێت، دابینكردنی بودجه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ستۆی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌بێت، له‌ماوه‌یه‌كیتردا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نین، دوو مانگه خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام بده‌ین، سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیش ده‌گرێته‌وه.
ده‌رباره‌ی گۆڕینی به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كان‌و دابه‌زاندنی پله‌كانیان بۆ مامۆستا عه‌فان نه‌قشبه‌ندی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مه گۆڕانكارییه‌و له‌خوێندگاكاندا ده‌كرێت، له‌ڕوویه‌كه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی ئه‌م كاره ده‌كرێت كه له‌ڕابردووش هه‌ر به‌مجۆره بووه، زۆرمان هه‌وڵدا چاره‌سه‌ری بكه‌ین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار گفت‌و گۆمان كردووه، ده‌بوایه ئه‌و مامۆستایه‌ی كه پله‌و كاره‌كه‌ی گۆڕاوه ئێمه‌ی ئاگادار بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ مامۆستایه‌ك سه‌ردانی نه‌كردووین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی یه‌كێتی مامۆستایان‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر مامۆستایان سه‌رۆكی یه‌كێتی ماۆستایان ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، چه‌ندین كارمان بۆ مامۆستایان كردووه، وه‌ك دابینكردنی بڕی (125) هه‌زاری ده‌رماڵه‌ی پیشه‌ی مامۆستایان، دابه‌شكردنی چه‌ندین پارچه زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایان له‌سنووری هه‌ولێرو دهۆك كه تاوه‌كو ئیستا (9760) پارچه زه‌وی دابه‌شكراوه، له سنووری سلێمانی نزیكه‌ی چوار هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌شكراوه، كه به‌هه‌وڵی یه‌كێتی مامۆستایان بووه.