
ئازاد به‌کر
بێنه‌زیر بۆتۆی ژنی سیاسه‌تمه‌دار‌و سه‌رۆکی پارتی گه‌لی پاکستانی بووه قوربانی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌شنی ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ری ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی سه‌ربازی پاکستان، به‌دوور له هه‌موو خو‌و نه‌ریتێکی ئینسانی په‌نا بۆ تیرۆر‌و پاکتاوکردنی نه‌یاره‌کانی خۆیان ده‌به‌ن به تایبه‌تی کاتێ که زانیان هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه‌یه‌و دۆڕاندن‌و له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتیان مسۆگه‌ره.
زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆی باوکی بێنه‌زیر له‌ساڵی (1977)دا به‌تاوانی گه‌نده‌ڵی ئیداری‌و کوشتنی نه‌یارانی سیاسی وه‌ک ئه‌حمه‌د ڕه‌زا کاسوری له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو زیائوئه‌لحه‌ق له‌ئه‌نجامی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازیدا گیرا‌و پاشان له‌سێداره‌درا. بێنه‌زیر جڵه‌وی سیاسی پارتی گه‌لی پاکستانی بۆ به‌جێما‌و یه‌که‌م ژن بوو له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه‌و گروپی ئیسلامی سیاسی‌دا دوو جار ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیران له ساڵه‌کانی 1988 بۆ 1990و 1993 بۆ 1996 به‌ده‌سته‌وه بگرێت. له ساڵی 1990 دا حکومه‌ته‌که‌ی به گه‌نده‌ڵی سیاسی‌و ئیداری درایه دادگا‌و تاوانبارکرا، ئه‌مه‌ش بووه له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات‌و نه‌واز شه‌ریف بۆ سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ڵبژێرا. له‌ساڵی 1993شدا له‌سه‌ر هه‌مان گه‌نده‌ڵی‌و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی‌و مێرده‌که‌ی له ناو خراپه‌کاری ئابڕوبه‌رانه‌دا له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگا به‌فه‌رمانی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت فاروق لیگاری له ده‌سه‌ڵات ده‌رکرا، تا ساڵی 2006 حکومه‌تی پاکستانی داوای له ئینترۆپۆڵ کردبوو بۆ گرتنیان‌و ڕاده‌ستی حکومه‌تی پاکستانیان بکه‌نه‌وه..
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت وه‌ک له‌زاری بێنه‌زیر خۆیه‌وه ووتوویه‌تی ئه‌و سه‌ره‌تا دوودڵی نیشانداوه‌و ئاره‌زووی تێکه‌ڵابوونی کاروباری سیاسی نه‌کردووه. به‌ڵام پاش له‌سێداره‌دانی باوکی کاروباری سیاسی پارتی گه‌لی گرته ده‌ست. له‌ساڵی 1988 دا پاش کوژرانی زیائو حه‌قی سه‌رۆک وه‌زیران له ڕووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی ته‌یاره‌دا، بێنه‌زیر توانی بۆ یه‌که‌مین جار وه‌ک ژنێک ببێته سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستان، ئه‌مه‌شی زیاتر له پێناوی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی باوکی‌و زیندووکردنه‌وه‌ی ناوی بنه‌ماڵه‌که‌یان بوو.
له دوای ئه‌م هه‌موو کوده‌تا سه‌ربازی‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ساڵه‌کانی پاش حه‌فتاکانه‌وه هێشتا ئه‌م ووڵاته ئارامی‌و ئاسایشی سیاسی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، له‌هه‌موو ساتێکی دانانی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردندا شه‌ڕ‌و ئاژاوه‌و پشێوی زیاتر ڕووی له دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته کردووه‌و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج‌و باویشه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداران‌و نه‌یارانیشیان په‌نایان بۆ توندوتیژی‌و تیرۆری یه‌کتری بردووه.
ئێستا ئاینده‌ی سیاسی ئه‌م ووڵاته ڕوو له مه‌ترسی زیاتره، له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربازی که په‌روێز موشه‌ڕه‌ف‌و ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن‌و له‌و لاشه‌وه ئۆپۆزسیۆنێکی دیمه‌کراسی سه‌ر به‌غه‌رب‌و ئه‌مه‌ریکایی‌و له هه‌مان کاتدا بوونی حیزب‌و گروپ‌و تۆڕی ئیسلامی توندڕه‌و‌و کۆنه‌په‌رست.
ده‌وڵه‌تی پاکستان نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه په‌یوه‌ندی به‌هێزی سیاسی‌و ئابووری‌و په‌یماننامه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی غه‌رب‌و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه، کاتێک ڕژێمی شای ئێران له‌سه‌ر کاربوو، پاکستان‌و ئێران دوو هاوپه‌یمانی گرنگ‌و ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا بوون. ئه‌وکاته‌ی ووڵاتی ئه‌فغانستان له لایه‌ن یه‌کێتی سۆڤێتی جارانه‌وه توشی داگیرکاری بوو، حکومه‌تێکی خوازراوی خۆی تیا دامه‌زراند، ئیتر ئه‌مه‌ریکا‌و غه‌رب دوو ووڵاتی خوارووی ئاسیا پاکستان‌و ئێرانیان کرده مۆڵگه‌ی چالاکی بزووتنه‌وه‌و ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان‌و کۆمه‌ک‌و یارمه‌تی ماڵی‌و دارایی‌و جه‌نگی لۆژیکیان به‌و ڕه‌وته کۆنه‌په‌رستانه کرد.
هه‌تا ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تاڵیبان له‌ئه‌فغانستان، پاشان ڕووخانی شای ئێران‌و هاتنه سه‌رکاری جمهوری ئیسلامی هێشتا ئه‌مه‌ریکا‌و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌کرده‌وه پاڵپشت‌و هاوکاری ئیسلامی سیاسی بوون. چونکه ڕۆژئاوا ساڵانێکی زۆر له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا له شه‌ڕێکی ساردی درێژخایه‌ندا بوون له پێناوی ده‌ست به‌سه‌راگرتن‌و کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌ی که‌نداو خوارووی ئاسیادا.
له‌به‌ر گرنگی پاکستان له ناوچه‌که‌دا ئه‌مه‌ریکا له‌ساڵی 1959 وه په‌یماننامه‌ی ئه‌منی ستراتیژی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌و ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار یارمه‌تی ده‌کاو کۆمه‌کی سه‌ربازی‌و لۆژیستیکی پێده‌کاو کردویه‌تیه خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی‌و دوانزه‌هه‌مین سوپایه له جیهاندا له ڕووی سه‌ربازی‌و چه‌کی ئۆتۆماتیک‌و نوێ‌و پێشکه‌وتووه‌وه. هه‌رچه‌نده زۆرجار ناکۆکی که‌وتۆته نێوان سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریکیه‌وه له‌سه‌ر یارمه‌تی میلیتاری‌و ئابووری پاکستان چونکه هێندێکیان پێیان وایه هیندستان یه‌که‌مین هاوکاریان بێت‌و په‌یوه‌ندی زۆر پته‌و کۆنتریان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه. کێشه‌ی کۆنی سنوری نێوان پاکستان‌و هیندستان وایکرد هاوکاری هیندی‌و سۆڤیه‌تی جاران بێته‌کایه‌وه، له ئه‌نجامدا ساڵی 1971 له سه‌رده‌می نیکسۆنی سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مه‌ریکادا شه‌ڕێکی گه‌وره که‌وته نێوان ئه‌و دوو ووڵاته‌و ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه به‌نگلادیش جیابووه‌وه‌و ناوچه‌ی بلوجستانیش به‌هۆی ویستی جیابوونه‌وه‌وه زه‌برێکی توندی سه‌رکوتی به‌رکه‌وت. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ده‌وڵه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی پاکستان هه‌میشه پشتگیری‌و هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ‌و داگیرکاری ئه‌مه‌ریکادا له ناوچه‌که‌دا هه‌یه، ئه‌م نۆکه‌رایه‌تیه‌ش وایکردووه هه‌رده‌م ئه‌م ووڵاته ڕژێمی دیکتاتۆری‌و میلیتاریستی سه‌رکوتگه‌ر‌و پێشێلکه‌ری مافی دانیشتوانه‌که‌ی بێنێته‌کایه‌وه.
ناجێگیری بارودۆخی سیاسی پاکستان زه‌ختێکی زۆری خسۆته سه‌ر واشنتۆن‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی، به تایبه‌تی کاتێک ئه‌و ووڵاته بۆته خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی‌و هێزی سه‌ربازی گه‌وره له‌لایه‌ک‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی قاعیده‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی لێ ی وه بوونی ڕژێمێکی سه‌ربازی نه‌خوازرا‌و دژ به‌خه‌ڵک که هه‌موو کات له مه‌ترسی له ناو چووندایه.
ئا له‌م کاته‌دا ئیتر غه‌رب‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌بێ به به‌رنامه‌ی نوێوه بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بکه‌نه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی جڵه‌وی بارودۆخه‌که‌یان له‌ده‌ست ده‌ربچێ‌و به‌ده‌ردی عێراق‌و ئه‌فغانستان بچن، ده‌بێ ئه‌لته‌رناتیڤی خۆیان بدۆزنه‌وه، هه‌روه‌کو چۆن شۆڕشی خه‌ڵکی ئێرانیان تووشی شکست کرد‌و ئیسلامی شیعه‌یان کرده ده‌سه‌ڵاتدار‌و شای کۆنه هاوکار‌و خۆشه‌ویستیان به‌و ده‌رده‌چوو.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌کان‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕازیی‌و توڕه‌یی خه‌ڵکی پاکستان له نا ئارامی‌و ئاڵۆزی سیاسی‌و خراپی باری ئابووریدا‌و نه‌بوونی ئه‌لته‌رناتیڤێکی شوڕشگێڕانه‌ی نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی مافخوراو‌و هه‌ژاری ئه‌و ووڵاته، ئه‌مڕۆ بێنه‌زیر بۆتۆ‌و حیزبه‌که‌ی جارێکی تر به هاوکاری‌و پاڵپشتی به‌ریتانیا‌و ئه‌مه‌ریکا دێنه مه‌یدانه‌وه.
ئیتر بێنه‌زیر ده‌بێته سونبولی ئازادی‌و دیموکراسی‌و ڕزگارکه‌ری به‌شێکی خه‌ڵکی بێبه‌ش‌و بێمافکراوی ئه‌و ووڵاته‌و له‌ژێر فشاری غه‌رب داوا له په‌روێز مشه‌ڕه‌ف ده‌کرێت ڕێی گه‌ڕانه‌وه له بێنه‌زیر نه‌گیرێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه ئیتر وای کردووه موشه‌ڕه‌ف بڵێت (ئه‌مه‌ریکا ملی پێ که‌چکردم). به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌مه ئیسلامی سیاسی له پاکستان‌دا زۆر ده‌ست ڕۆشتووه‌و وه‌ک زه‌واهیری ده‌ڵێت (ڕازی نابن ژن‌و سه‌ر به غه‌رب‌و ئه‌مه‌ریکا ببێته ده‌سه‌ڵاتدار، چونکه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی حوکمی ئیسلامه)، له‌ولاشه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران واز له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ناهێنن‌و تا دوا چرکه‌ی مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکی له خۆیان ده‌که‌ن، سه‌ر ئه‌نجامیش تیرۆرکردنی بێنه‌زیر بۆتۆی لێده‌که‌وێته‌وه.
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیه سیاسیانه ده‌یانه‌وێ به‌نرخی ڕۆژ ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن، هه‌روه‌ک چۆن محمد زیائولحه‌ق کێبڕکێ ی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی هه‌شتاکاندا ده‌کرد له پێناوی مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا ووڵاتی به‌موسڵمانکرد‌و قورئانی کرده سه‌رچاوه‌ی ( یاساکانی تاوان‌و مه‌ده‌نی) له پاکستاندا‌و ده‌نگ‌و پشتگیری پیاوانی ئایینی به‌لای خۆدا ڕاکێشا‌و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به هه‌مان شێوه بێنه‌زیر بۆتۆی چه‌ند ساڵ له ئه‌وروپای شارستانی ژیا‌و ویستی لاسایی زیائولحه‌ق بکاته‌وه‌و به خوێندنه‌وه‌ی قورئان‌و له چکه‌وه بچێته‌وه له پاکستان‌دا نفوز‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بارودۆخ گۆڕاوه ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌کرا ئه‌مڕۆ ناکرێت ئێستا پاکستان مه‌ڵبه‌ندی پێگه‌یاندنی ئیسلامی سیاسی‌و پێگه‌ی تیرۆره له جیهاندا، ئه‌مه له لایه‌ک‌و له لایه‌کی تریش سه‌ره‌ڕای بوونی جه‌ماوه‌ری تایبه‌ت به حیزبه‌که‌ی خۆی، خه‌ڵکی پاکستان ئه‌زموونی دووجار سه‌رۆک وه‌زیریان له‌گه‌ڵ بێنه‌زیر بۆتۆدا هه‌یه.
به‌م جۆره ئیتر بۆتۆیزم شکستی سیاسی پێشتری تۆمارکردووه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بێنه‌زیر بۆتۆش چاره‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسی‌و ئابووریا نه ناکات، له‌گه‌ڵ داخی زۆری هه‌موو مرۆڤ دۆستێکدا بۆ تیرۆرکردنی جه‌سته‌یی ئه‌و ئافره‌ته جوان‌و نازداره که نیشانه‌ی نه‌بوونی ئازادی سیاسی‌و ڕاده‌ربڕین‌و قبوڵ نه‌کردنی گفتوگۆ‌و دیالۆگی ئازاده له‌لایه‌ن ئه‌و ڕه‌وته کۆنه‌په‌رستانه‌ی له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دان به ده‌سه‌ڵاتدار‌و ئۆپۆزسیۆنی کۆنه‌په‌رست‌و دواکه‌وتوویه‌وه.
ڕاستیه‌کی دیار ئه‌وه‌یه که حیزبه‌که‌ی بێنه‌زیریش وه‌ک ووتمان نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵکی پاکستان نی یه‌و زۆر ئاشکرا تر دوای تیرۆرکردنی یه‌کسه‌ر کوڕه‌که‌ی ده‌خرێته شوێنه‌که‌ی که‌ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌که له دیکتاتۆریه‌ت‌و بیرۆکراتیه‌تی زاڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌و حیزبه‌دا که له کوڕێکی 19 ساڵان به‌ولاوه به‌ڕه‌وای نابینن که‌سایه‌تیه‌کی تر له حیزبه‌که‌ی خۆشیاندا له شوێنی بێنه‌زیر دابنێن. ئیتر به‌م جۆره ئه‌مانه‌و هاوشێوه‌کانیان زیاتر میراتگری سامان‌و ماڵی ئه‌و حیزبه‌و ده‌سه‌ڵاتیان لا مه‌به‌سته‌و ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه بایه‌خی نی یه داخوازی ئابووری‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی بێبه‌شی ئه‌و ووڵاته‌یه.
له‌ناو ئاپۆڕه‌ی ئه‌م گێژاوه پڕ مه‌ترسیه‌دا که تێکه‌ڵه له ململانێ‌و کێشمه‌کێشی سیاسی‌و چینایه‌تی‌و ئه‌سنیکی‌و ناوچه‌یی‌و ئایینی‌و زه‌بروزه‌نگی دیکتاتۆری میلیتاریستی ده‌سه‌ڵاتدار، ووڵاتی پاکستان به‌ره‌و نائارامی‌و گرژی‌و پشێوی‌و خراپبوون‌و قه‌یرانی زیاتری باری سیاسی ده‌چێت، هه‌روا ئاسان نی یه، هه‌وڵ‌و تێکۆشانی زۆری ده‌وێت تا سیسته‌مێکی ئازاد‌و گونجاو له‌بار بتوانێ ئاسۆ‌و ئایینده‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و کرانه‌وه‌و پێکه‌وه گونجان‌و دواڕۆژێکی ڕووناک‌و خۆشگوزه‌ران ببات.